Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
31 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2016
كارابوك - AA
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی توركیا و په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی، مه‌همه‌ت عه‌لی شاهین له‌وتارێكیدا باسی له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی رابردووی كرد.
شاهین رایگه‌یاند شه‌وی 15ی تهمووز به شه‌وی "سه‌ركه‌وتنی ئه‌وانه‌ی سه‌ڵایان خوێند به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌ڵایان خوێند" ده‌بینێت و گوتی: "هه‌میشه ئه‌وانه‌ی سه‌ڵایان خوێندووه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا سه‌ركه‌وتوون كه به‌ڵایان خوێندووه".
ناوبراو له‌باره‌ی لێدوانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو كه رایگه‌یاندبوو "یەک ملیۆن زیانلێكه‌وتوو هه‌یه"، و ئەوەی وه‌بیریهێنایه‌وه كه گوتوویه‌تی، "ئایا ده‌كرێت فه‌رمانبه‌رێك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی بووه به ئه‌ندام له سهندیكایهكدا یان پاره‌ی له بانكێك داناوە له‌ئه‌ركه‌كه‌ی دووربخرێته‌وه؟"
شاهین رایگه‌یاند ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌هۆی دانانی پاره له بانكی ئاسیا له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان دوورنه‌خراونه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی وه‌رگرتنی فه‌رمان له پێنسیلڤانیا بۆ دانانی پاره‌كه دوورخراونه‌ته‌وه. راشیگه‌یاند ئه‌ندامانی فه‌تۆ له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌ركرده‌كه‌یان بوونه‌ته ئه‌ندام له سهندیكاكانیاندا و پاره‌یان له بانكه‌كانیان خه‌واندووه.
- "مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، فه‌رمانیش له پێنسیلڤانیا"
شاهین باسی له واتای "كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تم، به‌ڵام فه‌رمان له ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیاوه وه‌رناگرم، له ئه‌مریكاوه وه‌ری ده‌گرم" كرد و، گوتی: "هیچ ده‌وڵه‌تێك جێگه‌ی كارمه‌ندێك ناكاته‌وه كه به‌ده‌ر له‌خۆی له شوێنێكی دیكه‌وه فه‌رمان وه‌ربگرێت. بۆچی؟ دوژمن به‌خێو ده‌كه‌یت. چۆن كه‌سێك له ده‌وڵه‌تدا راده‌گرن كه ئه‌ندامی رێكخراوێك بێت و هه‌وڵ بۆ رووخاندنی ده‌وڵه‌ت بدات، په‌رله‌مان بۆردومان بكات و بڵێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستكه‌وت ده‌كوژرێت؟ مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، فه‌رمانیش له پێنسیلڤانیا. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرێن دروستن".
شاهین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌مریكا ده‌پرسێت به‌ڵگه‌تان هه‌یه و، گوتیشی: "گه‌وره‌ترین به‌ڵگه سه‌رۆك ئه‌ركانه. ئایا سه‌رۆك ئه‌ركان ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵگه‌ڕاوه له قهڵهمنهدا؟ سه‌ركرده‌كانیان لێیان پرسیوه په‌یوه‌ندی بكه‌ین به ریشسپییهكهمانهوه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت؟ پرسیوێتی كێیه ئه‌و ریشسپییه؟ گوتوویانه فه‌تحوڵڵا گوله‌ن. ئایا به‌ڵگه‌ی له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه. چی لای خۆت راده‌گریت. چونكه له‌وه ده‌ترسێت كه راده‌ست به توركیا كرایه‌وه زانیاری بدركێنێت. چۆن چووه ئه‌وێ، چۆن مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی وه‌رگرت، كێ بردی، له چ چالاكییه‌كدا به‌شدار بووه، چی په‌یوه‌ندییه‌ك له نێویاندا هه‌یه؟ له‌وه ده‌ترسن كاتی هاته توركیا قسه له‌سه‌ر ئه‌وانه بكات، بۆیه نایده‌نه‌وه".