Mohammed Baqi Hussein
31 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2016
شیكاگۆ - AA
له‌چه‌ند رووداوێكی جیاجیادا كه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له شاری شیكاگۆی ناوەڕاستی ئه‌مریكا روویان دا، 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 39ی دیكه‌ش بریندار بوون.
شاری شیكاگۆ (گەورەترین شارەکانی ویلایەتی ئیلینۆی) كه خاوه‌نی به‌رزترین رێژه‌ی تاوانه له‌و وڵاته‌دا، له‌كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا كه رێكه‌وت بوو له‌گه‌ڵ پێش هاتنی جه‌ژنی جادووگه‌ران "Halloween"، بووه مه‌یدانی جه‌نگ. به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین چالاکی وه‌رزشی و جه‌ژنی جادووگه‌ران له 31ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێكدا، ده‌بێته هۆی هه‌ڵكشانی تاوان و په‌لاماره چه‌كدارییه‌كان.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی پۆلیسی شیكاگۆ، په‌لاماره چه‌كدارییه‌كانی شاره‌كه له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینییه‌وه ده‌ستیان پێكردووه كه پشووی كۆتایی هه‌فته ده‌ست پێده‌كات. به‌وپێیه ته‌نها له یه‌كه‌م رۆژی پشووی كۆتایی هه‌فته‌دا 19 په‌لاماری چه‌كداری روویانداوه و زۆربەیان له به‌شی باشووری شاره‌كه روویاندا. له شاری شیكاگۆ له ئێواره‌ی هه‌ینییه‌وه تا شه‌وی یه‌كشه‌ممه، 14 كه‌س كوژران و 39ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌كارهێنانی رێژه‌یه‌كی زیاتری خواردنه‌وه كحولییه‌كان له رۆژه تایبه‌ته‌كاندا له شاری شیكاگۆ، ده‌بێته هۆی هه‌ڵكشانی رێژه‌ی تاوانه‌كان. له 2 بۆ 4ی ته‌مووزیشدا كه ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكایه له چه‌ند په‌لامارێكی چه‌كداریدا چوار كه‌س كوژران و 62ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له سه‌ره‌تای 2016ه‌وه تا 19ی تشرینی یه‌كه‌م، 600 رووداو له شاره‌كه‌دا روویانداوه و سه‌رباری گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست، ناتوانرێت رێژه‌ی تاوانه‌كان كه‌مبكرێته‌وه.