Orhan Onur Gemici
10 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌ی له كاتی راگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تیرۆریستانی تیادابوون و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له قه‌زای ڤارتۆ له پارێزگای مووش راگیرا، هاته ئارا؛ مه‌حمود ئۆكای كه له لیستی پرته‌قاڵی داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادایه، به برینداری قۆڵبه‌ست كرا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاندووه ئێواره‌ی دوێنێ ئۆتۆمبێلێكی گومان‌لێكراو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له سه‌ر رێگای ڤارتۆ و كارڵیاۆڤا له قه‌زای ڤارتۆ راگیرا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ته‌قه كرا، پێكدادان روویدا و به‌ناو به‌رپرسی هێزی رۆژهه‌ڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له ویلایه‌تی ئه‌رزه‌ڕۆم، تیرۆریست مه‌حمود ئۆكای كه ناوی نهێنی "خه‌یری ماڤا"ه و له لیستی پرته‌قاڵی داواكراواندایه و بڕی یه‌ك ملیۆن لیره وه‌ك خه‌ڵات بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی ته‌رخان كرابوو، به برینداری قۆڵبه‌ست كرا.
كه‌سێكیش به تۆمه‌تی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی ئه‌و تیرۆریسته قۆڵبه‌ست كرا