Muhammet Ali Kemal
02 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2017
مووش - AA
لە پارێزگای مووشی تورکیا،لە گەڕی دووەمی تاقیکردنەوەی "پەڕینەوە لە خوێندنی بنەڕەتییەوە بۆ خوێندنی ناوەندیی" کە بە (TEOG) ناسراوە، ٥٤ خوێندکار بە وەڵامدانەوەی هەر ١٢٠ پرسیارەکەی تاقیکردنەوەکە بەشێوەیەکی دروست، پلەی یەکەمیان لەسەر ئاستی تورکیا بەدەستهێنا.
ئەو ٥٤ خوێندکارە کە توانیبوویان سەرجەم پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکە کە رۆژی ٢٦-٢٧ی نیسان بەڕێوەچوو، بەشێوەیەکی درووست وەڵام بدەنەوە، بوونە جێگەی شانازیی پارێزگای مووش.
بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای مووش، مەتین ئیلجی، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە خوێندکارەکان بوونەتە جێگەی رێز و مایەی شانازیی مووش.
مەتین ئیلجی گوتیشی: ''ئەو سەرکەوتنە لە تاقیکردنەوەکەدا ئەنجامی خولەکانی پێگەیاندن و پشتیوانییە کە لە خوێندنگەکاندا کراونەتەوە، هەروەها نیشاندەری ئەوەیە کە داخستنی قوتابخانەکانی سەر بە گولەن، کارێکی دروست بووە و وەڵامیک بوو بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە دوای داخستنیان، دەیانگوت 'داهاتووی منداڵەکانمان دوای ئەو قوتابخانانە چی بەسەردێت''.
هاوکات لە یەکێک لە خوێندنگەکانی پارێزگاکە، بەناوی خوێندنگەی والی عادل یازار، ١١ خوێندکار توانیویانە لەسەر ئاستی تورکیا پلەی یەکەم بەدەستبهێنن و بەڕێوەبەری خوێندنگەکە، هاشم پۆڵات، وێڕای شانازیکردن بە خوێندکارەکانیانەوە، رایگەیاند: ''ئەوەمان سەلماند کە دەتوانرێت لە خوێندنگە حکوومییەکاندا سەرکەوتنی لەو جۆرە بەدەست بهێنرێت''.