Yahya Sezgin,Hemın Othman Mohammed
19 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
مووش - AA
له پارێزگای مووش پێنج شوان له‌گه‌ڵ رانه مهڕهكانیاندا كه به‌هۆی به‌فر و ته‌مه‌وه له كوێستانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا گیریانخواردبوو له لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه رزگاركران.
ئه‌و پێنج شوانه له گوندی ئوچئێڤلهر كه 25 كم له ناوه‌ندی پارێزگاكه‌وه دووره له‌گه‌ڵ 200 سه‌ر مه‌ڕدا كاتێ له كوێستانه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه به‌هۆی به‌فر و ته‌مه‌وه له‌رێگا په‌كیانكه‌وت و گیریانخوارد.
دوای گه‌یشتنی هه‌واڵ، تیمی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگا به‌ره‌و ناوچه‌كه به‌ڕێكه‌وت كه دوو هه‌زار و 600 مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه و، به پێنج شۆفڵ و ئامێری تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی رێگای داخراو به به‌فر ده‌ستی بەكار كرد و، رێگای بۆ شوانه‌كان و مهڕوماڵهتهكهشیان كرده‌وه.
سكرتێری گشتیی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پاریزگا، شێخموس یه‌نتور به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه بارینی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووه.
یه‌نتور باسی له‌وه كرد كه تیمی ئێشكگر له ناوچه‌كه‌دا ئاماده‌ن و، گوتی: "زستان ده‌ستیپێكرد و كه‌ش و هه‌وا ساردی كردووه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌مان له كوێستانه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه رووبه‌ڕووی كێشه نه‌بنه‌وه وه‌ك تیمی تایبه‌تی پارێزگا هه‌موو رێوشوێنێكمان گرتووه‌ته‌به‌ر".