İbrahim Halil Aktürk,Halil Demir
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخستنە نهێنییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای ئیستانبوڵ، ١٣ گومانلێکراوی بەڕەگەز بیانیی دەستگیرکران.
تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای ئیستانبوڵ، دەستیان بە کارکرد بۆ دۆزینەوەی ژمارەیەکی زۆر لە گومانلێکراوانی بەڕەگەز بیانیی کە لە ناوچەکانی پێکدادان لە سووریا و عێراق کاریان بۆ داعش کردووە و بە رێگەی نایاسایی هاتوونەتە تورکیاوە.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا، تیمەکان لە هەشت شارۆچکە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان کردە سەر ١٦ ناونیشان و ١٣ گومانلێکراوی بیانیی دەستگیرکران.
هەروەها لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا، دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و پێداویستی دیجیتاڵیدا گیرا.
کارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوان درێژەی هەیە.