Sarp Özer
31 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا دوێنێ 99 پێگەی داعش و 4 پێگەی پەکەکە/پەیەدە کراونەتە ئامانج.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات درێژەی هەیە کە رۆژی 24ی ئاب بەمەبەستی هاوکارییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوورەکان لەرێگەی لەناوبردنی هەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە بەتایبەتی داعش لەباکووری سووریا، دەستیپێکردبوو.
لە69هەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزێکی تایبەتی سەربە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن هەریەک لەگوندەکانی تاشلی هۆیوک، تەللهەوا و سەلوای سەربە راعی کۆنترۆڵکردەوە و دەستی بە پاککردنەوەی ناوچە لەمینەکان کرد.
لەمیانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا و لەپێکدادانەکانی دوێنێدا شەش چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژران و 18ی دیکەیان برینداربوون. هاوکات 99 پێگەی داعش و 4 پێگەی پەکەکە/پەیەدە کرانە ئامانج و 6 بۆمبی چێنراو پووچەڵکرانەوە. بەوشێوەیەش دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا 33 مین و هەزار و 375 بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە.
لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا، نزیکەی هەزار و 350 کیلۆمەتر چوارگۆشە لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە کۆنترۆڵکراوەتەوە.