İlkay Güder,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
19 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن، سه‌باره‌ت به ڤیتۆکردنی پرۆژە بڕیاری پەیوەست بە قودس لە لایەن ئەمریکاوە لە ئەنجوومەنی ئاسایش رایگه‌یاند "ئیدانەی بڕیاری ڤیتۆکردنەکە دەکەین، ئەوەی کە ئیدارەی ئەمریکا هێشتا هەست بەو هەڵەیە ناکات کە ئەنجامیداوە، پاشگەزنەبوونەوەی لەو هەڵەیە سەرەڕای هەموو ئەو هۆشدارییانەی لە لایەن جیهانەوە پێی درا، مایەی تێڕامانی زۆرە. سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە و بابەتەکە دەخاتە دەنگدانەوە. ئێمەش ئەمڕۆ و سبەی و تا رۆژی پێنجشەممە لە هەوڵەکانمان بە چڕیی بەردەوام دەبین''.
كاڵن باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساندووه و گوتی: "بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ چه‌نده له ناوه‌ڕۆكدا بڕیارێكی هه‌ڵه و خراپه، بڕیارێكی نایاساییه كه ره‌نگه له‌وه‌دا خێرێك ده‌رچووبێت. بابه‌تی فه‌ڵه‌ستین كه له ساڵی 2011ه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له‌بیرده‌كرێت دووباره له لایه‌ن جیهانه‌وه هێنرایه‌وه یاد".
سه‌باره‌ت به ڤیتۆکردنی پرۆژە بڕیاری پەیوەست بە قودس لە لایەن ئەمریکاوە، كاڵن گوتی: "ده‌مه‌وێت سه‌رنجتان رابكێشم كه ده‌نگدانه‌كه زۆر گرنگ بوو. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ریكرد له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به ناياسایی بناسێنریت له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا بڕیاره‌كه به 14 ده‌نگ به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌نگ ره‌تكرایه‌وه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به ڤیتۆیه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ی ره‌تكرده‌وه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له راستیدا ئه‌وه نیشانه‌یه‌كی زۆر گرنگه، چونكه ئه‌مریكا لێره به ته‌نیا مایه‌وه. هه‌موو جیهان له‌باره‌ی قودس به‌یه‌كه‌وه جووڵه‌یان كرد. واتا ده‌نگدانه‌كه‌ی دوێنێ زۆر گرنگ بوو له رووی نیشاندانی رێككه‌وتنێكی جیهانی له بابه‌تی قودسدا".
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شدارییان له ده‌نگدانه‌كه‌دا كردووه، رایانگه‌یاندووه باڵیۆزی وڵاته‌كانیان له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس ناگوازنه‌وه و گوتی: "له‌به‌رئه‌وه جارێكی دیكه دووپاتكرایه‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی تره‌مپ وه‌ك نه‌بوو وایه. ئیدانه‌ی ڤیتۆكردنهكهی ده‌كه‌ین. جێگای بیركردنه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا تا ئێستا بێ ئاگابێت له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌نجامیداوه و سه‌رباری هۆشدارییه‌كانی هه‌موو جیهان، لێی پاشگه‌زنابێته‌وه. به‌یانیی پێنجشه‌مه ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه و ئه‌م بابه‌ته ده‌خاته ده‌نگدانه‌وه. ئه‌گه‌ر دوو له‌سه‌ر سێ به‌ده‌ست بهێنێت كه پێمان وایه ئه‌م زۆرینه‌یه به‌ده‌ست دەهێنێت، ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به نایاسایی تۆمارده‌كرێت."
كاڵن گوتیشی: "ئه‌مه ده‌بێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین و قودس. ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ و سبه‌ی تا رۆژی پێنجشه‌مه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاره‌كانمان له‌وباره‌وه. پێكه‌وه هه‌موو كارده‌كه‌ین دژی ئه‌و بڕیاره له نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كان. با لێره‌وه جارێكی دیكه وه‌بیری جیهانی بهێنینه‌وه كه قودس كاڵایه‌ك نییه بدرێته ئیسرائیل، بۆ فرۆشتن نییه و هه‌رگیز رێگه‌ناده‌ین پیرۆزیی قودس پێشێل بكرێت".