Ali Cura
19 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2021
گرۆدنۆ - AA
ئەو کەسانەی لە سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا لە هەوڵی گەیشتنن بە ئەورووپا، تەواوی ئەو کامپانەیان چۆڵ کرد کە بە درێژایی سنوورەکە دروستیان کردبوو و، چوونە ئەو ناوچە داخراوەی حکوومەتی بێلاڕووس لە ناوچەی سنوور ئامادەیکردووە.
کۆچبەرەکان لە ناوچەی سنوور لە شاری گۆردۆنۆ-ی بێلاڕووس، لە پاش نیوەڕۆوە دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانیان لەو کامپانەی لە دارستان و ناوچەکانی سنووردا خۆیان دروستیان کردووە.
کۆچبەرەکان کە زۆربەیان پێکهاتوون لە هاووڵاتیيانی عێراقی، سووری، ئەفغانی، ئێرانی و هەندێ وڵاتانی دیکە ئاسیا و ئەفریقا. سەرەتا ئەوانەیان کامپەکەیان جێهێشت کە منداڵیان لەگەڵدا بوو.
ژمارەیەکی کەم لە کۆچبەران کە مابوونەوە، کاتەکانی ئێوارە کامپەکانیان چۆڵ کرد، بەوەیش ناوچەکانی نزیک سنووری پۆڵەندا چۆڵکرا.
لیژنەی سنووری دەوڵەتی بێلاڕووس، ئاماژەی بەوە کرد کە رۆژنامەنووسان ناتوانن لەم ناوچەیە کار بکەن چونکە لە خاڵی سنوور هیچ کەسێک لەکامپەکاندا نەماون و، دەتوانن لە ناوەندی لۆجستی کە کۆچبەران تێیدا نیشتەجێ بوون بەردەوامی بە کارەکانیان بدەن.
بەفەرمانی سەرکۆماری بێلاڕووس، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هاوکاری بەسەر ئەو کۆچبەرانەدا دابەشکرا کە لە ناوەندی لۆجستی ناوچەی سنووری برۆزگی نیشتەجێ کراون.
%2Fbelarusgocmen-cadir2.jpg)
هاوکات گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری بێلاڕووس، ناتالیا ئیسمۆنت باسی لەوە کرد کە لە ئێستادا نزیکەی حەوت هەزار کۆچبەر لە خاکی بێلاڕووسدا هەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە نزیکەی دوو هەزار کەس لە کامپی سەر سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا لە چاوەڕوانیدان و، لەنێوان ٢٠٠-٥٠٠ کەس لەخاڵە سنوورییەکانی دیکەی بێلاڕووسدان لەگەڵ ئەورووپا و، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پۆڵەنداوە رەوانەی بێلاڕووس کراونەتەوە.
ئیسمۆنت ئاماژەی بەوە کرد کە لایەنی بێلاڕووس ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە و، ئێستا تەنیا نزیکەی ٤٠٠ کۆچبەر ڕەزامەندیان نیشانداوە بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان، ئەوانی دیکە رەتی دەکەنەوە بگەڕێنەوە و جەخت دەکەنەوە لەسەر دابینکردنی رێڕەوێک بۆ ئەورووپای خۆرئاوا بەتایبەتی ئەڵمانیا.
هەروەها ئیسمۆنت باسی لەوە کرد کە ئەوان هیچ کارێک ناکەن بۆ بەزۆر ناردنەوەی کۆچبەران بۆ عێراق و سووریا و وڵاتانی دیکە.
دوای ئەو لێدوانانەی ئایسمۆنت، ئەوەی جێی سەرنج بوو کۆچبەرانی سەر سنوور کامپەکەیان چۆڵ کرد و بە خێرایی چوونە ئەو ناوچە داخراوەی بۆیان دابینکراوە.
%2Fbelarusgocmen-cadir3.jpg)