Rewa Mahmood Hasan
05 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2019
ئیزمیر-AA
وه‌زیری ناوخۆ سوله‌یمان سۆیلو: "له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا ٣ هه‌زار و ٣٣٣ تیرۆریستمان له‌ناو بردووه. له شاخ هه‌موو حەشارگەكان له‌ناو ده‌به‌ین. تا ئه‌مرۆ له‌سه‌رووی ٢٦٠ ئۆپه‌راسیۆن هه‌بوون. له ٤-٥ مه‌تر به‌فردا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێین".
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانیدا بۆ ئیزمیر له شارۆچكه‌ی كیراز وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلو گوتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی وڵات و ده‌وڵه‌تی توركیا زۆر سه‌ختیان چێشتووه و دووپاتی كرده‌وه كه ساڵانێكه ناخوازرێت كه توركیا ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ بێت و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وان رێك وه‌ستاون و گوتی، ''بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌مان بجوڵێنین، ناهێڵین كه‌س یاری بكات له‌سه‌ری".
له‌به‌شێكی تری گوته‌كانیدا سۆیلو گوتی، ''له ٢٠١٧ دا ١٧ هه‌زار کاتژمێر به ئاسمانه‌وه بوون، له ٢٠١٨ دا ٢١ هه‌زار کاتژمێر فڕین، پلانمان هه‌یه له ٢٠١٩ دا ٣٥ هه‌زار کاتژمێر بفڕن. رێگه ناده‌ین كه‌س بجوڵێته‌وه".
له‌به‌شێكی تری گوته‌كانیدا سۆیلو رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا ٣ هه‌زار و ٣٣٣ تیرۆریستمان له‌ناو بردووه. له شاخ هه‌موو حەشارگەكان له‌ناو ده‌به‌ین. تا ئه‌مرۆ له‌سه‌رووی ٢٦٠ ئۆپه‌راسیۆن هه‌بوون. له ٤-٥ مه‌تر به‌فردا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێین".