Yusuf Soykan Bal,Şafak Yel
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2020
ئیزمیر - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر ماڵە نهێنییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لە ئیزمیر، ٢٣ گومانلێکراو دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیزمیر و سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ژمارەیەک پارێزگای دیکەوە بەڕێوەدەچێت، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانە دەستپێکرد کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان و بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی هەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان بۆسەر ماڵە نهێنییەکانی فەتۆ ئەنجامدا و ٢٣ گومانلێکراویان دەستگیرکرد.
هەروەها لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا کە لەو ماڵە نهێنیانە بەڕێوەچوو، دەستبەسەر ١٣ هەزار یورۆ، دوو هەزار و ٧٠٠ دۆلار، ٤٨ هەزار و ٦٥٠ لیرە و ژمارەیەکی زۆر کەرەستەی دیجیتاڵیدا گیرا.
هاوکات ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی پێنج گومانلێکراوەکەی دیکە، درێژەی هەیە.