Muhammed Boztepe
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی ئاسایش و هه‌واڵگریی توركیا (میت) له ئیستانبوڵ، دوو ژنه تیرۆریستی داواكراوی سه‌ربه پارتی ماركسیست-لینینیست-كۆمۆنیستی ناسراو بهMLKP ده‌ستگیركران.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، ئاسایشی ئیستانبوڵ و میت ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان بۆ سه‌ر ناونیشانێكی ناوچه‌ی گونگۆره‌ن ئه‌نجامداوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا دوو ژنه تیرۆریستی ئه‌ندامی MLKP به‌ناوی سۆنگول دیله‌ك كه به ئه‌یلول ناسراوه و خه‌ڵاتی 300 هه‌زار لیره بۆ ده‌ستگیركردنی دانراوه، له‌گه‌ڵ گونه‌ش ئاكانی ناسراو به رۆژده ده‌ستگیركران.
له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی شوێنی مانه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كاندا، سێ ناسنامه‌ی ساخته و دوو كارتی ساخته‌ی خوێندكاری زانكۆ و بڕێك دۆلار و لیره‌ی توركی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.