Rewa Mahmut Hasan
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2016
کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی دوای هێرشە تیرۆریستییەکی ئیستانبوڵ، زیاتر لە ٣٠٠ گەشتی ئاسمانیان بۆ فڕۆکەخانەکانی ئەتاتورک و سەبیحەگۆکچەن هەڵوەشاندۆتەوە.
ماڵپەڕی فەرمی هێڵی ئاسمانی تورکی رایگەیاندووە کە دوای هێرشەکە ٣٣٧ گەشتی ناوخۆیی و دەرەکی هەڵوەشاوەتەوە و هاوکات داوای لە گەشتیاران کردووە کە لە رێی ماڵپەڕەکانەوە پێش ئەوەی سەردانی فڕۆکەخانە بکەن، کاتی گەشتەکانیان وەربگرن.
لەلایەکی ترەوە هێڵی ئەتڵەس جێت ٤ گەشت، هێڵی پێگاسوس ٨ گەشتیان لە وڵاتانی جیاوازەوە کە بەنیازبوون بەرەو ئیستانبوڵ گەشت بکەن، هەڵوەشاندۆتەوە.