10 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2020
دیاربه‌كر-AA
ئه‌و دایكانه‌ی دیاربه‌كر كه جگه‌رگۆشه‌كانیان رفێندراون بۆ چیا له سێی ئه‌یلووله‌وه له‌به‌رده‌م بینای بارەگای سه‌ره‌كی هه‌ده‌په ده‌ستیان به ئێشكگری كردووه و ماوه‌ی 159 رۆژه داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.
گوزیده ده‌میر یه‌كێكه له‌و دایكانه‌ی وێڕای ساردی كه‌شوهه‌وا به‌رده‌وامه له ئێشكگری و داوای كوڕه 16 ساڵه‌كه‌ی ده‌كات كه له رێی هه‌ده‌په‌وه براوه‌ته چیا.
ئه‌و دایكه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه تا جگه‌رگۆشه‌كانیان نه‌گه‌ڕێنه‌وه به‌رده‌رگای بینای بارەگای هه‌ده‌په چۆڵ ناكه‌ن و گوتی: "160 رۆژه لێره‌ین، 160 ساڵیش تێپه‌ڕێت هه‌ر لێره ده‌مێنینه‌وه. زۆر بیری كوڕه‌كه‌م ده‌كه‌م خۆزگه بمتوانیایه بیبینم و بۆنی بكه‌م. من كوڕه‌كه‌م له هه‌ده‌په ده‌وێت. بیری بۆنی جگه‌رگۆشه‌كه‌م ده‌كه‌م. هه‌موو رۆژێك ده‌گریم و له‌به‌ر خه‌م و خه‌فه‌ت فشاری خوێنم به‌رز ده‌بێته‌وه. له ماڵه‌كه‌ماندا ئارامی نه‌ماوه، هه‌موو رۆژێكم به گریان تێده‌په‌ڕێت".
گوزیده ده‌میر په‌یامێكیشی ئاراسته‌ی كوڕه‌كه‌ی كرد و گوتی: "كوڕم عه‌زیز، وه‌ره‌وه و خۆت راده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكه. جێگای تۆ ماڵه گه‌رم و گوڕهكهته نه‌ك چیا. چیتر له چیا مه‌مێنه‌ره‌وه، به هه‌موو هاوڕێكانیشت بڵێ و وه‌رن پێكه‌وه خۆتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه".
له‌پاڵ ئه‌م دایكانه‌دا به‌شێكی باوكانیش به‌شداری ئێشكگرییه‌كه ده‌كه‌ن، ساڵح گۆكچه یه‌كێكه له‌و باوكانه و ده‌یه‌وێت هه‌ده‌په كوڕه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
ساڵح گۆكچه ده‌ڵێت "160 ساڵی تریشی پێبچێت من لێره هه‌ڵناستم، به‌فر ببارێت و گه‌رده‌لوول ببێت تا هه‌ده‌په جگه‌رگۆشه‌كانمان راده‌ست نه‌كاته‌وه ئێره جێناهێڵین. رۆژانه خێزانی نوێ دێنه ئێره و به‌شداری ئێشكگرییه‌كه ده‌كه‌ن دڵنیام هه‌زاران كه‌س دێنه ئێره".