Ahmet Kaplan,Ramal Abdullah Mahmood
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
دیاربه‌كر – AA
له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی پاسێك و ئۆتۆمبێلێكی بیناسازی له دیاربه‌كر، پێنج كه‌س برینداربوون.
پاسه‌كه كه له لایه‌ن موراد گونه‌ش-ه‌وه شۆفێری ده‌كرا له شه‌قامی ئه‌مه‌ك له ناوچه‌ی باغڵار له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی بیناسازی كه له لایه‌ن ئه‌حمه‌ت شه-ه‌وه شۆفێری ده‌كرا و تابلۆی به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو به‌ریه‌ككه‌وتن.
له رووداوه‌كه‌دا شۆفێری پاسه‌كه و چوار سه‌رنشینی ناو پاسه‌كه برینداربوون.
تیمه‌كانی فریاگوزاریش بریندارانیان گه‌یانده نه‌خۆشخانه.