15 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2019
دیاربه‌كر – AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له گونده‌واره‌كانی قه‌زای لیجه'ی پارێزگای دیاربه‌كر، پێنج تۆن و ٣٨ كیلۆگرام تلیاك و پێنج هه‌زار و ٥٦٠ بنڕهگی تلیاك دۆزرانه‌وه و ده‌ستییان به‌سه‌رداگیرا.
پارێزگای دیاربه‌كر رایگه‌یاند فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه‌ی دیاربه‌كر ئۆپه‌راسیۆنی شكێنهر-٦یان له ١٣ی ئه‌م مانگه به سه‌ركه‌وتوویی بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه ئه‌نجام دا.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا جگه له دۆزینه‌وه و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك، بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی چه‌كداری و خاپووركردنی په‌ناگه‌كانی په‌كه‌كه، له میانی ریشه‌كێشكردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان كه تیرۆریستان بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن، پێنج تۆن و ٣٨ كیلۆگرام تلیاك و پێنج هه‌زار و ٥٦٠ بنڕهگی تلیاك دۆزرانه‌وه و ده‌ستییان به‌سه‌رداگیرا.
به‌شێك له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی وه‌ك به‌ڵگه به‌كارده‌هێندرێن، هه‌ڵگیران و ئه‌وانه‌ی دیكه‌یش له شوێنی خۆیان له‌ناوبران.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به شێوه‌یه‌كی پێداگیرانه دراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و هێنانه‌دی ئاشتی و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان.