17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2020
دیاربه‌كر – AA
گردبوونه‌وه‌ی دایكان له به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په به‌هۆی رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ چیا، پێی نایه رۆژی ١٣٧همینهوه كه له ٣ی ئه‌یلوولی ٢٠١٩ه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌سمه‌ر كۆچ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی وێڕای به‌فربارین و ئه‌گه‌ر به‌فر پێنج مه‌تریش كه‌ڵه‌كه ببێت به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتن تاكو جگه‌رگۆشه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه، گوتی: "منداڵه‌كانمان له هه‌ده‌په ده‌وێته‌وه، چونكه هه‌ده‌په و په‌كه‌كه یه‌كن. با منداڵه‌كانمان بۆ بنێرینه‌وه، ئێمه‌یش ئێره جێدههڵین".
نه‌جیبه چیفچتچی'ش به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی به‌فری زستان و گه‌رمای هاوین ناتوانن ببنه كۆسپ له به‌رده‌میان، گوتی: "پشتیوان به خوا به هاوكاری ده‌وڵه‌ت به منداڵه‌كانمان شاد ده‌بینه‌وه".