Ferdi Türkten
26 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2020
عەنتاب - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان رایگهیاند: "لەگەڵ تەواوبوونى كاريگەرييەكانى پەتاكە و ئاساييبوونەوەى دۆخەكە، ئابوورى توركيا بەردەوام دەبێت لە گەيشتن بە ژمارەی پێوانەيى نوێ".
رهجهب تهیب ئەردۆغان لە ميانى بەشداريكردنى لە رێورەسمى كردنەوەى بە كۆمەڵى ٣٠٠ كارگە لە عەنتاب، گوتارێكى پێشكەشكرد.
ئەردۆغان رایگهیاند: "لەگەڵ تەواوبوونى كاريگەرييەكانى پەتاكە و ئاساييبوونەوەى دۆخەكە، ئابوورى توركيا بەردەوام دەبێت لە گەيشتن بە ژمارەی پێوانەيى نوێ".
سهركۆماری توركیا ههروهها رایگهیاند: "توركيا، نەك تەنها لە گەشتياريى تەندروستى، بەڵكو لە هەناردەكردنەوە بۆ بەرهەمهێنان، لە كشتوكاڵەوە بۆ پيشەسازیى، لە زۆربەى بوارەكاندا به بههێزیی لە ماوەى پەتاكە دەردەچێت".
رهجهب تهیب ئەردۆغان، دەربارەى كردنهوهی پرۆژهگهلی لهوشێوهیهش رایگهیاند: "ئەم كردنەوانە، لە هەمان كاتدا ئاماژەيەكە بەوەى كە وەبەرهێنەرانمان باوەڕبەخۆبوونيان چەند بەرزە و چەند بە هيواو و جۆش وخرۆشەوە تەماشاى داهاتوو دەكەن. لەم قۆناغە هەستيارەى كە پێیدا تێدەپەڕین، ئەوهى وڵاتەكەمان پێويستى پێيەتى ئەو هاندان و جۆش و خرۆش و ئەو ديناميكييەیه".