Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
بەدلیس- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشدارییکردنی لە "رێورەسمی یادکردنەوەی فەتحی ئانادۆڵو، ماڵازگرت ١٠٧١" لە شارۆچکەی ئاهڵات سەربە پارێزگای بەدلیس، گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە میانی گوتارەکەیدا، سەرکۆمار ئەردۆغان ئاشکرایکرد لە رووبەرێکی ١٠ دۆنمیدا لە ئاهڵات، خێوەتێک دروست دەکەن کە خاوەنی شوێنێکی دانیشتنی بە رووبەری هەزارو ٧١ مەتر چوارگۆشە تیادا ببێتەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "ئه‌گه‌ر رۆحی مالازگیرتمان له‌بیركرد، ئه‌وا نه پێشینه‌مان ده‌مێنێت نه پاشینه. ئێمه له مالازگیرت به جیهانمان راگه‌یاند كه چ گه‌لێكین".
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها گوتی: "ئانادۆڵو به‌ندێكه. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نده بڕووخێت نه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌مێنێت، نه ئه‌فریقا، نه ئاسیای ناوه‌ڕاست، نه بەلقان و نه قه‌وقاز".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "کاتێک سەیری بەر لە ماڵازگرت دەکەین، مەککە واتە قودس، کاتێک تەماشای دوای ماڵازگرت دەکەین، بورسا، ئەدیرنە، ئیستانبوڵ، رومەلـلی واتە سەرجەم بەلقان".