1 23
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند، تیرۆریست، فەجری دەمیر کە ناوی لە لیستی داواکراواندا ھەیە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە دەورووبەری پارێزگای ئاگری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە لە چالاکی خراوە.
بە پێی روونکردنەوەیەکی دەستەی سەرۆکایەتی ئەرکانی تورکیا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە ئاماژە بەوە دراوە، فەجری دەمیر ناسراو بە "تول ھیڵدا" یەکێکە لەو تیرۆریستانەی کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکان بە پاڵپشتی ھێزی ئاسمانی لە دەورووبەری ناوچەی "دغوبایزید" لە ئاگری لە چالاکی خراوە، بێ ئەوەی بەرواری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە خرابێتەڕوو.
لە روونکردنەوەکەدا ھاتووە کە دەمیر ناوی لە لیستی تیرۆریستانی داواکراو لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیادايە.