Yasemin Kalyoncuoğlu,1 23
30 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2017
کاستامۆنو - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە تورک، کورد، لاز، چەرکەز، گورج، رۆم، ئەلبان، بۆسنی و عەرەب گەلێکی ٨٠ ملیۆنی پێک دەهێنن، گوتی: "ئێمەیان پێ دابەش ناکرێت و پێیان لێک دانابڕێندرێین. هەموو ئەو هەوڵانەی ئەوان ئێمە لەیەکتر نزیک دەکاتەوە. چونکە ئێمە بە تێگەیشتنی ئەوە خوڵقێنەرمان لە خوڵقێنراو خۆشتر دەوێ یەکترمان خۆشدەوێ، ئەگینا لەبەر پلە و پۆست، پارە و پول نییە. هەموو ئەوانە دێن و دەڕۆن".
لەبەردەم هۆڵی وەرزشی ئەتاتورک کە کۆنگرەی شەشەمی ئاسایی لقی کاستامۆنوی ئاک پارتی لێ دەبەسترا، سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی بۆ ئەو هاووڵاتییانەدا کە چاوەڕێی هاتنی ئەویان دەکرد.
ئەردۆغان هیوای خواست ساڵی ٢٠١٨ ببێتە هۆی هێنانەدی ئاشتی و پشتیوانی لە سەرتاسەری جیهان و تورکیا و کاستامۆنو.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە پێویستیان بە یەکڕیزی، پێکەوەی، یەکبوون و خۆشویستنی یەکتر، پشتگیری یەکتر هەیە، گوتیشی: "دەیانەوێت ئێمە لەیەکتر داببڕن و دابەشمان بکەن. خوا یار بێت ئەوانەی ئەوەیان دەوێت ئەو مەنتیقە بۆخۆیان دەنێرینەوە. یەک نیشتیمان، یەک دەوڵەت، یەک گەل، یەک ئاڵا".
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە تورک، کورد، لاز، چەرکەز، گورج، رۆم، ئەلبان، بۆسنی و عەرەب گەلێکی ٨٠ ملیۆنی پێک دەهێنن، گوتی: "ئێمەیان پێ دابەش ناکرێت و پێیان لێک دانابڕێندرێین. هەموو ئەو هەوڵانەی ئەوان ئێمە لەیەکتر نزیک دەکاتەوە. چونکە ئێمە بە تێگەیشتنی ئەوە خوڵقێنەرمان لە خوڵقێنراو خۆشتر دەوێ یەکترمان خۆشدەوێ، ئەگینا لەبەر پلە و پۆست، پارە و پول نییە. هەموو ئەوانە دێن و دەڕۆن".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا یەک نیشتمانە و ئەوەی هەوڵی پارچەکردنی دەدات ئێستا باجەکەی دەدات و هەموو هێزە ئەمنییەکان بە جۆرەها چەک و فڕۆکە و کۆپتەر و تۆپ تاکو یەک تیرۆریست مابێت بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەیان، گوتیشی: "ئەوەی ئاڵاکانی کردووەتە ئاڵا خوێنی سەرەوەیەتی (رەنگی سووری ئاڵای تورکیا). ئەگەر لە پێناو خاکێکدا بمری نیشتمانە. بە رووبەری ٧٨٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەوە یەک نیشتمانە. کەس مافی ئەوەی نییە ئاسوودەیی ئە وگەلە تێک بدات و لێکی داببڕێت. هەرگیز ناتوانن بەکڕیزی و پێکەوەییمان تێک بدەن. جگە لە دەوڵەتی کۆماری تورکیا دەوڵەتی دیکە ناناسین. شتی وانییە دەوڵەتی هاوتەریب و ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەت. لەبەرئەمە دەبینە یەک و گەورە دەبین و زیندوو دەبین و دەبینە خوشک و برا. هەموو پێکەوە دەبینە تورکیا".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بیری هێنایەوە کە ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژردنی خۆجێی و پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و داوای لە ئەندامانی ئاک پارتی و هاووڵاتییان کرد بە چڕی هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ.