Sangar Hamad Azeez
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان: "ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رازی بێت به‌وه‌ی خۆی ئه‌وه‌نده بچووك بكاته‌وه كه له‌بری ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا رێكخراوی تیرۆریست بكاته موخاته‌بی خۆی، ئه‌وە ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا نییه. چونكه ئێمه به هه‌ر چاوێك سه‌یری رێكخراوی تیرۆریستی بكه‌ین، ئه‌وە به‌هه‌مان چاو ته‌ماشای ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه به‌رگری له دۆزهكانیشیان ده‌كه‌ن".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە پڕۆگرامی " ئیرادەی میللی و نیشتیمانی مێژووی سیاسی تورک" کرد لە بینای کۆنگرێسی ئاتۆ لە ئەنقەرە.
لە میانی گوتارێکیدا لە پڕۆگرامەکە ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رازی بێت به‌وه‌ی خۆی ئه‌وه‌نده بچووك بكاته‌وه كه له‌بری ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا رێكخراوی تیرۆریست بكاته موخاته‌بی خۆی، ئه‌وە ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه. چونكه ئێمه به هه‌ر چاوێك سه‌یری رێكخراوی تیرۆریستی بكه‌ین، ئه‌وە به هه‌مان چاو ته‌ماشای ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه به‌رگری له دۆزهكانیشیان ده‌كه‌ن".
ناوبراو گوتی: "ئه‌وه‌ی گرنگه كارێك بكه‌ین كه خێری بۆ وڵات و گه‌له‌كه‌مان هه‌بێت. ئه‌وانه‌ی داواكاری دیكه‌یان هه‌یه با بفه‌رموون بیهێنن، ئێمه به‌خۆشحاڵییه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ئه‌وانه‌ی بازرگانی به‌سه‌ر خوێنه‌وه ده‌كه‌ن با له‌خۆڕا خۆیان ماندوو نه‌كه‌ن، با ئه‌وه بزانن كه جگه له مانگی سوور خوێن نابهخشینه هیچ شوێنیكی دیكه".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان رەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا گرت لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گوتی: "ئەو کەسانەی کە کلیس و حەلەب بەهەند وەرناگرن و بایەخ بە کێشەکان نادەن ئێەمەش مافی ئەوەمان هەیە بایەخیان پێ نەدەین، بەتایبەتی هەندێک لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا و ئەو وڵاتانەی لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نە لە رووی هاوپەیمانییەوە نە لە رووی ئەخلاقییەوە لەگەڵ تورکیا یەکدەگرن، بەخۆیان بە هەقی دەزانن و بۆ ئێمەش ناهەق، بەڕوونی پێتان دەڵێم ئەو جۆرە کارانە پێیان دەوترێت "دوو فاقی یاخود دووڕوویی".
لە درێژەی گوتەکانی ئه‌ردۆغان هاتە سەر باسی دەستوری نوێی تورکیا و گوتی : "دره‌نگ یان زوو، ئه‌م ده‌ستووره نوێیه دێته به‌رده‌م گه‌ل. سیستمی سه‌رۆكایه‌تیش دێت".
سەرکۆماری تورکیا تیشکی خستە سەر بابەتی لێپێچینەوەکەی سەرۆکی گشتی جەهەپە کەمال کڵجدار ئۆغڵو کە رەتی دەکاتەوە ئیفادە بدات و گوتی: "سەیرکە بەهۆی کاسێتێکەوە پۆستی سەرۆکی گشتییت وەرگرت، بەهۆی درۆیەکانتەوە لە داواکاری گشتیی بانگ کراوی، مادام کەسێکی دروستی بۆ ناچێ و ئیفادەی خۆت بدەی؟ بڕۆ ئیفادەکەت بدە. ئەگەر راستگۆی با راستییەکەن ببینین. بۆ ناچی؟ لە کاتێک لە شوێنی خۆت دانیشتووی و بوختان دەکەی و هێرشی دەکەیە سەر کەسایەتی من. من بە درۆکانت راهاتووم بۆ هەر درێژەی پێ دەدەی؟ باش دەزانێت کاتێک چوویت و ئیفادەت دا باجی کارەکە قورس دەبێت، لەبەر ئەوەی شتێك باس دەکات کە هەر بوونی نییە".
ئەردۆغان جەختی کردەوە لەوەی کە روونکردنەوەیەکی کلچدارئۆغڵو لەبارەی سیستەمی سەرۆکایەتی مەترسییەکی زۆری هەیە و گوتی: "سیاسەتمەدارێک بڵێت 'بەخوێنڕشتن نەبێت لە پەرلەمان کارت بۆ ناکرێت' ئەوە سووکایەتیکردنە بە ئیرادەی گەل و سیاسەتی پەرلەمان. ئێستا کە خەریکی خوێندنەوەی پرۆژەی سیستەمی سەرۆکایەتین ئایا بە خوێنڕشتنە چارەسەری دەکەین؟ من وای دەبینم کە کێشەکان زۆربەی لە ژێرسەری ئەو زاتە بن. ئەو کەسە لەمەوپێشیش پێشینەی سیاسی خراپی هەبووە. ئێستاش بەهەمان شێوەیە، کارەکان بەو شێوەیەن. جارێک شیرازەت تێکچوو چیتر چاک نابیتەوە. بەداخەوە کە رووبەڕووی کەسێکی زەلیل دەبمەوە کە لە بنەڕەتدا پارتەکەی شیرازەی تێکچووە بەهۆی ئەو کەسانەوە".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان جەختی کردەوە لەوەی کە ئه‌وه‌ی گرنگه كارێك بكه‌ن كه خێری بۆ وڵات و گه‌له‌كه‌مان هه‌بێت و گوتی: "ئه‌وانه‌ی داواكاری دیكه‌یان هه‌یه با بفه‌رموون بیهێنن، ئێمه به‌خۆشحاڵییه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ئه‌وانه‌ی بازرگانی به‌سه‌ر خوێنه‌وه ده‌كه‌ن با له‌خۆڕا خۆیان ماندوو نه‌كه‌ن، با ئه‌وه بزانن كه جگه له مانگی سوور خوێن نابهخشینه هیچ شوێنیكی دیكه".