Çiğdem Alyanak,Sefa Mutlu,Abdullah Shukur
16 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە ھەرگیز رێگە بە دروستکردنی رێڕەوێکی تیرۆریستی لە باکووری سووریا لە نزیک سنووری تورکیا نادەن و گوتیشی: "داھاتووی برایانی کورد و عەرەب و تورکمانی سووری رادەستی ویژدانی داگیرکەرانی نوێ ناکەین".
ئەردۆغان لە ناوەندی ھونەر و نمایشی ئەوراسیا لە شاری ئیستانبوڵ بەشداری لە خوانێکی بەربانگ کرد کە لەلایەن یەکەکانی ئاسایشی ناوخۆ رێکخرابوو.
ئەردۆغان وتارێکی بۆ ئامادەبووان لەو شوێنە پێشکەش کرد و لەبارەی دروستبوونی رێڕەوی تیرۆریستی لە باکووری سووریا لە پاڵ سنووری تورکیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی ھەرگیز رێگە بەم جۆرە کارانە نادات.
سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گوتی: "تەنیا لە ماوەی دووسال و نیوی رابردوودا ٤٢٠ بەرپرسی رێکخراوی تیرۆریستیمان لە چالاکی خستووە کە ١٦یان لە لیستی سووری داواکراواندا بوون".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "لێپرسینەوەمان لەگەڵ ھەموو ئەو بکوژانە کردووە کە یەکێتی و یەکگرتووی ئەم گەلە ئازیزەیان کردووەتە ئامانج بە تایبەتی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ کرد و لەمبارەیەوە گوتی: "بەردەوام دەبین لەم خەباتە تا دوایین ناپاکی فەتۆ دەچێتە بەردەم دادگا".

ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئەوانەی لە وڵاتەکانی خۆیان واژوویان لەسەر ھەموو کردەوەیەکی نایاسایی کردووە، ئەوانەی بە ھیواوە چاوەڕێی سەرکەوتنی کودەتاچییەکان لە شەوی ١٥ی تەمووز ھەبووە، دەبینن لەم چەند رۆژەی دوایدا بە رێگەی جیاواز لە چەندین قۆڵەوە دەستیان کردووە بە ئامانجگرتنی وڵاتەکەمان. باش دەزانین کە ئەو لایەنانە ھەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی دیموکراسیەتی تورک لە کەدار بکەن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەر لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "ئەوە بزانن کە ئەوانەی لە دەرەوە تورکیا دەکەنە ئامانج، بەردەوامن لە کارەکانیان، بەڵام دەزانم چۆا لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانە دەکەم کە لە ناوەوەدا وڵاتیان کردووەتە ئامانج".