Sangar Hamad Azeez
17 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ -
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە کۆبوونەوەی جەماوەری یەنی کاپی کرد لە ئیستانبوڵ و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "ئەمڕۆ دیسانەوە ئیستانبوڵێکی بێ وێنە. ئەمڕۆ دیسان ئیستانبوڵ داستان دەنوسێتەوە، ئەمڕۆ دیسان ئیستانبوڵ هێز و بوێری دەبەخشێت. من لەو باوەڕەیەدام ، لە ئیستانبوڵ کۆتایی بە کارەکە هاتووە، ئیستانبوڵ بە ئیزنی خودا بڕیاری خۆی داوە ، لە ئێستاوە جەژنی دیموکراسی ٢٤ی حوزەیرانمان پیرۆز".
سەبارەت بەوەی کە ئەمڕۆ رۆژی جیهانی باوکانە ئەردۆغان گوتی: "رۆژی جیهانی باوکانی شەهیدەکانمان پیرۆز دەکەم. لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ئێمەش باوکی کۆبوونەوەی جەماوەری لە ئیستانبوڵ ئەنجام دەدەین". لەم رۆژە موبارەکە هیوادارم خودا ئێوارەی ٢٤ی حوزەیرانمان بۆ بکات بە جەژنێکی دیکە".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ستایشی کارەکانی پارتەکەی کرد لە ماوەی حکوومرانی تورکیا و گوتی: "ئاک پارتی پاک و دروستییە، ئاک پارتی خۆشگوزەرانییە، ئاک پارتی دڵخۆشییە، ئێمە ئەوانەمان فەراهەمکردووە. سەرکەوتوو بوین و بەردەوامیش دەبین. ئێمە توانیمان کێشەی سەختی موچەدان چارەسەر بکەین و وابکەین کە کارمەندی کەرتی گشتی نەبنە قوربانی هەڵئاوانی ئابوری".
ئەردۆغان زیاتر گوتی: "چۆن توانیمان لە ماوەی چوار ساڵ و نیو ئیستانبوڵ بکەینە شارێک کە شایانی ژیان بێت. ئاوا لە ١٦ ساڵیشدا توانیمان روخسارێکی نوێ بە وڵاتەکەمان بدەین.لە ئێلازغ لە رووبەری ٢٦ دۆنم زەوی تۆکی دەست بەجێ پرۆژەیەک ئامادە دەکات. تاوەکو چوارشەممە دیزانی پرۆژەکە دەگاتە دەستمان . لەوێ پرۆژەی پارکێکی گەورە دروست دەکەین. دیمەنێکی جوان دەبەخشێتە شارەکە".
ئەردۆغان گوتیشی: " شەمەندەفەری خێرای نێوان هاڵکاڵی-کاپیکولە لە کۆتایی ٢٠١٨ دەست پێدەکات، لە ٢٠٢٢دا بۆ خزمەتی هاووڵاتیان ئامادە دەبێت. شەمەندەفەری خێرای نێوان هاڵکاڵی-کاپیکولە لە کۆتایی ٢٠١٨ دەست پێدەکات، لە ٢٠٢٢دا بۆ خزمەتی هاووڵاتیان ئامادە دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان باسی لە رووخانی ناوەندی کلتووری ئەتاتورک کرد و گوتی: " بەڵام ئێستا دەیکەینە ناوەندێکی ئۆپێرای ناوازە لە تورکیا. چووم و بەنێو گەنجەکاندا سوڕامەوە و دواین بارودۆخی کارەکانم بینی. من باسی ئەو کارانە دەکەم کە کردوومن. خەیاڵ ناکەم".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان رەخنەی بەربژێری جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار موحەرەم ئینجە گرت و گوتی: " تۆ (موحەرەم ئینجە)کۆێر بوویت بەرامبەر بە بینینی وەبەرهێنانەکانمان. نایانبینی ؟ ئەو پیاوە هەر بەراستی کوێرە. باس لە دزی کردن دەکات. سنووری خۆت بزانە. لە ئەرشیفتدا هیچ وێنەیەکت هەیە بەقەت ئێستا کە هەڵمەتی هەڵبژاردنە لە مزگەوت نوێژ بکەین. موحەرەم ئینجە هاتووە باس لە پەروەردەی ئاینی و ئازادی بیروڕایی ئاینی دەکات. زۆر سەرنجراکێشە. ئایا تۆ نەبووی تا دوێنێ سەبارەت بە پۆشینی جل و بەرگ کە لەلایەن ٤١١ پەرلەمانتارەوە پەسند کرابوو ، سکاڵات بۆ دادگای دەستووری دەبرد؟ هەندێک راستگۆبە راستگۆ. تا دوێنێ دژی گوتارخوێن و مامۆستایانی ئاینی قوتابخانەکان نەدەوەستایەوە ؟
ئەردۆغان زیاتر گوتی "ئەم بابەتە زۆر باس نەکراوە بەڵام بە بیرورایی من لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسکراوە. لە یۆڵۆڤا خودی خۆی ( ئینجە) بەڕێوبەرایەتی دەرسخانەی کردووە و نایاسایی کاری بە مامۆستا کردووە و بۆیە سزا دراوە هەرگیز باسی ئەمە ناکات. باس لە جگەری ئەلبانی و بۆرەکی تەتەری دەکات. من لە هیچ شوینێک باسی ئەو شتانەم نەکردووە. درۆ مەکە، بەداخەوە ئەوانە هەر بیریان لای کێکە کێک.
ناوبراو رەخنەی لە پارتی جەهەپە گرت و گوتی: " ئەو زیهنییەتەی جەهەپە، وەک مەندەرس مرۆڤەکانی بردووەتە سەر پەتەوە. ئەی موحەرەم کاتێک مەندەرەس و مرۆڤەکان چوونە سەر پەتەوە ئێوە لەکوێ بوون؟. باب و باپیران چی دەڵێن؟ گیانت دەربێت بەڵام ناتوانیت واز لە خووەکانت بینی. جەهەپە کە کارێکەتەرێکی فاشیزمی هەیە هەرگیز ناتوانێت بگۆڕێت. ئیستانبوڵ ئەو شارەیە کە بەدەست فاشیزمی جەهەپەوە ناڵاندوویەتی".
ئەردۆغان جارێکی دیکە رەخنەی لە ئینجگە گرت و گوتی: "ئەی موحەرەم سەیرکە من قسەی بریقەدار ناکەم. من باس لەو کارانە دەکەم کە کردوومە، تۆش بڵێ ئەو کارە دەکەم . "ئەی موحەرەم ئایا تۆ بیرت بۆ فڕۆکەخانەیەکی ئاوا دەچێت(فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبوڵ).ئێوە هەر خۆتان دژی ئەوە بوون. گوتتان چ کارێمان بە فڕۆکەخانەیە، چ کارێکمان بە تونێل لێدانە، ئێستا سەیرکە"
سەرکۆماری تورکیا رووی دەمی کردە هاووڵاتیانی تورکیا گوتی: "چەندین هەنگاو هەن کە پێویستە بیاننێین، بەڵام لێرە پێویستمان بە پشتیوانی ئێوەیە. لەبەر ئەوەی تورکیایەکی بەهێز، پەرلەمانێکی بەهێز، سەرکۆمارێکی بەهێزی دەوێت، "رۆژئاوا چاودێری ٢٤ی حوزەیران دەکات. چاوەڕوانی چییە؟ ئایا ئەردۆغان پشتی بە عەرز دەکەوێت؟ئامادەین وانەی پێویست بە رۆژاوا بدەین؟"