Sangar Hamad Azeez
17 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بەشداری لە کۆبوونەوەی جەماوەری یەنی کاپی کرد لە ئیستانبوڵ و تیایدا گوتارێکی بۆ ئامادەبوان پێشکەشکرد.
یڵدرم گوتی: "هەرکاتێک ئیستانبوڵ بڵێت "بەڵی" تورکیاش گوتوویەتی بەڵێ. تورکیا و ئیستانبوڵ دەزانن کە کاتێک باس لە خزمەت کردن دێت، راستەوخۆ ناوی رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاک پارتی-مان بەبیر دێتەوە".
یڵدرم زیاتر گوتی: "هەڵبژاردنی رۆژی یەکشەممە لە روانگەی مەدەنییەتی تورکیا سەرەتایەکی نوێ دەبێت. مێژووێشی نوێ دەبێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا یڵدرم رەخنەی لە جەهەپە گرت و گوتی: "ئەو پیاوانە بچنە هەر شوێنێک باس لە رووخاندن دەکەن. دەڵێن هەرچییەک ئاک پارتی کردبێتی دەیوەستێنین، نایکەین ، دەیروخێنین، وشەی نەخێریان بە دەم دانایەت. تەنانەت یەک داریشیان لەو وڵاتە نەچاندووە ئەوانە. دەتوانن بڵێن ئەو کارەمان کردووە لەو شوێنە؟ ناتوانن. چوونەتە گۆڕەپانەکان و چی بێتە دەمیان نایگەڕێننەوە. کەسانی ژیر گوێ لە وشەی بریقەدار ناگرن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا یڵدرم گوتیشی: "ئاک پارتی دەیکات و ئەوان قسە دەکەن. بەو شێوەیە سادەیە. ئەمڕۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن ناوی فەتۆ و پەکەکە بهێنن ، داوای حکوومرانیکردنی وڵاتەکە دەکەن، ئێوە سەرەتا بوێری ئەوەتان هەبێت کە بەرامبەر بە پەکەکە، داعش و فەتۆ بووەستنەوە. ئەوکات داوای متمانە لە هاووڵاتیان بکەن".
یڵدرم داوایەکی ئاراستەی لایەنگرانی پارتەکەی کرد و گوتی: "تکایە خۆتان، خۆتان بمێننەوە، داوا لەو کەسانە بکەن کە نایانەوێ دەنگ بدەن بە دەم هەڵبژاردنەوە بێن. لەبەر ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە".