Kaan Bozdoğan,Kübra Kara,Çiğdem Münibe Alyanak
18 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "سەرکەوتنی چاناککالە تەنها سەرکەوتنی ئێمە نییە، بەڵکو سەرکەوتنی ملیۆنەها خوشک و برای ترمانە هەر لە بەلقانەوە تا ئەفریقا و لە ئەورووپاوە تا ئاسیا".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی شەهیدانی چاناککالە و تێپەڕینی ١٠٧ ساڵ بەسەر سەرکەوتنی چاناککالەدا، گوتارێکی پێشکەش کرد و یادەکەی پیرۆز کرد.
سەرکۆماری تورکیا لە میانی گوتارەکەیدا گوتی: "سەرکەوتنی چاناککالە تەنها سەرکەوتنی ئێمە نییە، بەڵکو سەرکەوتنی ملیۆنەها خوشک و برای ترمانە هەر لە بەلقانەوە تا ئەفریقا و لە ئەورووپاوە تا ئاسیا. ئەم سەرکەوتنە مەزنە بەئەندازەی گەلی تورک، سەرکەوتنی ئەو گەلانەشە کە دڵ و چاویان لەگەڵ وڵاتەکەمانە. کاتێکیش تەماشای کێلی گۆڕەکان دەکەین، زۆر بەجوانی ئەمەمان بۆ روون دەبێتەوە. لێرە تەنها قارەمانانی شار و شارۆچکەکانی تورکیا نین، بەڵکو گۆڕی ئەو شەهیدانەش هەن کە لە هەموو لایەکی ئەم جوگرافیایەوە هاتوون و لێرە شەهیدبوون. هەربۆیە سەرکەوتنی چاناککالە وەک چۆن نیشانەی برایەتی هەمیشەیی و نەمرەکی گەلەکەمانە، بە هەمان شێوە نیشانەی برایەتی هەموو جیهانی ئیسلامیشە".