Ali Bayaslan,Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لە سەردەمی جەھەپەدا، ئیستانبوڵ لە بێ ئاویدا وشکبووبوو، بۆگەنی کردبوو. ریزبەستنی بەردەم کانیاوەکانی سەردەمی عوسمانی، ئەوسەری دیارنەبوو".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "بای کەمال تۆ ئاگاداری ئەمانە نیت، تۆ ئەوکاتە لە شوێنی دیکە بوویت. ئەوکاتە تۆ تەنانەت نەتدەزانی ئەم کارانە چۆن ئەنجامدەدرێن بای کەمال. شوورەییە لەسەر کورسیی پەرلەمانەوە رەخنە لە خزمەتێکی لەم جۆرە (گازی سروشتی) دەگریت. کەمێک خاوەن تێگەیشتن بە".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "لە بێ بەختی تورکیایە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن دیلی عەقڵیەتێکی لەو جۆرەیە".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئەوە بزانە کە توانیووتە لە شەوی ١٥ی تەمووز لەنێو تانکەکان ھەڵبێیت و بچیتە شارەوانی باکرکۆی، بەڵام ئەمجارە تەنانەت دەرفەتی ھەڵاتنیشت نییە".