Enes Kaplan,Muhammet Ali Kemal
29 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2019
ئۆساكا - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: "به دڵنیاییه‌وه هاوبه‌شیی ستراتیژیمان له زۆر بواردا هانی پشتیوانییكردنمان له یه‌كتری ده‌دات. باوه‌ڕی ته‌واوم هه‌یه كه له قۆناغی دوای ئه‌مه‌دا پشتیوانییكردنمان له یه‌كتری درێژه‌ی ده‌بێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌راوێزی لووتكه‌ی G20دا له شاری ئۆساكای ژاپۆن، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كۆبوویه‌وه.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌ردۆغان روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتی دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا زۆر ماناداره و رایگه‌یاند:
"له ئێستادا قه‌باره‌یه‌كی بازرگانییمان به بڕی ٧٥ ملیار دۆلار هه‌یه و ههلمهتێكمان هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و لووتكه. هه‌نگاوگه‌لێك هه‌ن كه له بواری به‌رگریی پیشه‌سازییدا هاویشتوومانن و ده‌یهاوێژین به‌ڵام به‌ر له سه‌روو شتێكه‌وه هاوبه‌شییه‌كی ستراتیژییمان هه‌یه. به دڵنیاییه‌وه هاوبه‌شیی ستراتیژیمان له زۆر بواردا هانی پشتیوانییكردنمان له یه‌كتری ده‌دات. باوه‌ڕی ته‌واوم هه‌یه كه له قۆناغی دوای ئه‌مه‌دا پشتیوانییكردنمان له یه‌كتری درێژه‌ی ده‌بێت".