Yıldız Aktaş
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
ئەئقەرە -AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "(بڕیاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لەبارەی ئیستانبوڵەوە) ناکرێت چاوپۆشی لە ساختەکارییەکی ئاشکرا و زەوتکردنی ئیرادە بکەین کە لەوەش خراپترە. ھۆکاری ئەو قۆناغەی لە شەوی ھەڵبژاردنەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە ئەوەیە. ئەگەر ئێمە لێپێچینەوە لەگەڵ دزەکانی ئیرادەی گەلدا نەکەین، گەلەکەمان لێپێچینەوە لەگەڵ ئێمەدا دەکات".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گوتی: "(بڕیاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لەبارەی ئیستانبوڵ) ئەو بریارە بە ھەنگاوێکی گرنگ دەبینین کە دەستەبەری ھەڵگرتنی سێبەری سەر ھەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ دەکات و دیموکراسییمان بەھێز دەکات".
سەرکۆماری تورکیا، گوتیشی: "ھیوادارین بڕیارەکە(ی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لەبارەی دووبارە ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئیستانبوڵ) ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ گەل و وڵات و ئیستانبوڵ. ئەو بڕیارە وەک راستترین ھەنگاو دەبینین کە داوەری بۆ ئیرادەی گەل جێدەھێڵێت و بەمەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان وەک سیاسییەکان ئیرادەی چارەسەرکردنی کێشەکان بەھێز دەکات لەناو کەشێکی دیموکراسی و یاساییدا".