Abdullah Shukur
12 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە کە لە کۆشکی بەیلاربێی لە شاری ئەستانبوڵ دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو، نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند.
مەحمود عەباس بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی نائاسایی رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی ئێوارەی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتبووە شاری ئیستانبوڵ.