Zafer Fatih Beyaz
28 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە-AA
سه‌رکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "له‌م قۆناغەدا که جیهان رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌کان بووەتەوە، ده‌مانه‌وێت به سه‌ده‌ی تورکیا، دەست بە سه‌ده‌ی نوێی کۆماره‌که‌مان بکه‌ین".
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی ئاک پارتی ناساندنی "سەدەی تورکیا" کە لە هۆڵی وەرزشی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان بە سڵاوکردن لە ئامادەبووانی ناو هۆڵەکە دەستی بە پێشکەش کردنی گوتارەکەی کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ناساندنی سەدەی تورکیا، گوتی: "بە گشت مرۆڤایەتی رادەگەیەنین کە 'سەدەی تورکیا' ناوی شۆڕشێکە کە دیموکراسی، بووژانەوە، ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو جیهان دەهێنێت. سەدەی تورکیا ناوی جێگرەوەی سیاسەتی یەکێتییە لە بری شوناس، سیاسەتی پێکەوەبوونە لە بری جەمسەرگیری، سیاسەتی لە ئامێزگرتنە لە بری ئینکارکرن".
بە ئاماژەدان بە ئامانجە سەرەکییەکانی تورکیا لە 'سەدەی تورکیا' ئەردۆغان گوتی: "هێنانی دەستوورێکی نوێ بۆ وڵاتەکەمان کە بەرهەمی ئیرادەی نیشتمانی بێت، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانمان لە دیدگای ئێمە بۆ سەدەی تورکیا. وڵاته‌كه‌مان دەکەین به یه‌كێك له ١٠ گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، ته‌كنه‌لۆجی، سه‌ربازیی و دیپلۆماسیدا و ناوی 'سەدەی تورکیا' بەرز دەکەینەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا لەبارەی هەمواركردنەوەی دەستوور سەبارەت بە باڵاپۆشی ئاماژەی بەوە دا کە سوورن لەسەر ئەوەی ئەم دەستوورە نوێیە بە شێوەیەک ئامادە بکەن کە لەگەڵ سەدەی تورکیادا بگونجێت، گوتیشی: "هەفتەی داهاتوو دەخرێتە بەردەم پەرلەمان و دڵنیا دەبینەوە لەوەی ئەم بابەتە كە مافێكی سروشتییە، بە تەواوی لە رۆژەڤ دەردەچێت".
سەبارەت بە دۆزینەوەی گازی سروشتی لە دەریای رەش، سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند: "لە دەریای رەشدا بەگشتی ٥٤٠ ملیار مەتر سێجا یەدەگی گازی سرووشتیمان دۆزیوەتەوە. پشتیوان بە خودا بەم نزیکانە لە بواری وزەدا مژدەی نوێمان بۆ گەلەکەمان دەبێت".

سەبارەت بە ناردنی گاز لە رێگەی هێلی تەوژمی تورک-ەوە بۆ ئەورووپا، ئەردۆغان گوتی: "لە ئەنجامی دانوستانەکانمان لەگەڵ رووسیا، لە رێگەی هێلی تەوژمی تورک-ەوە گازی سروشتی لە رووسیاوە بۆ ئەورووپا دەنێرین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکراشی کرد کە ئەوان له سه‌روبه‌ندى جێبه‌جێكردنى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى دان كه وڵاته‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێته ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى خۆى.
ئەردۆغان لەکۆتایی گوتارەکەشیدا ئاماژەی بەوە دا کە به‌م زووانه ده‌ست به كاره‌كانى كه‌ناڵى ئیستانبوڵ ده‌كەن و گه‌رووى ئیستانبوڵ له هه‌ڕه‌شه‌ى پیسبوونى ژینگه ده‌پارێزن.
