Abdullah Shukur
28 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
مەنیسا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: " چوار ھەزار و ٤٨١ تیرۆریست لە عەفرین و ٤٢٣ تیرۆریست لە باکووری عێراق و لە ناوخۆی وڵاتیش ٤١٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی جەماوەری پارتەکەی لە شارۆچکەی ئاکھیساری شاری مەنیسا وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لەبارەی ئۆتۆمبێلی دروستکراوی تورکیا گوتی: "باس لەوە دەکەن کە ٢٠ ساڵ لە دواوەم، کەچی تەنھا لە ھەناردەکردنی ئۆتۆمبێل ٣٠ ملیار دۆلارمان قازانج کرد".
ئەردۆغان لەبارەی بانگەشەکانی ئینجەوە گوتیشی: " ئیمە پێویستمان بە مۆڵەت نەبووە بۆ پەنسیلڤانیا. شتێکی لەو شێوەیە شایانی باس نەبووە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دەنگۆکانی موحەڕڕەم ئینجەوە رایگەیاند: "مادام دەنگۆی ئاوا بڵاودەکەیەوە، پێویستە بیسەلمێنی. ئەگەر نەتسەلماند نامەردی".
ئەردۆغان باسی لە پڕۆژەکانی حکوومەتی تورکیای کرد و گوتی: "ئایا رێگای سەرەکی ئیستانبوڵ و ئیزمیر لە ھەمان کاتدا، پرۆژەی مەنیساش نییە؟ ئەی بەرێز کەمال تۆ ناتوانی تەنانەت خەیالی ئەم شتانەش بکەن، ئێمە ئەنجامی دەدەین، ئەو شوێنانەی کە کردارەکانمان پێی دەگات، ئێوە تەنانەت خەیاڵەکانیشتان پێی ناگات".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەگەر لە دەستیان بێ، ھەروەکو مەندەرێس (سەرۆکوەزیرانی ساڵی ٥٠ یەکانی تورکیا) دەمانبەنە بەر پەتی سێدارە، بەڵام سوپاس بۆ خوا گەلەکەمان رێگە بەمە نادات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا گوتیشی: "رێگە بە برادەرەکانمان وەک ئەرکی دەوڵەت نادرێ لە ئەڵمانیا بەشداری لە کۆبوونەوەکان بکەن، بەڵام رێگە بە پەکەکە دەدەن وانییە؟ درۆ لەگەڵ ئێمە دەکەن. تیرۆریستان لە ژێر پاسەوانی پۆلیس، خۆپیشاندان دەکەن".