Fahrettin Gök,Rewa Mahmut Hasan
29 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2017
ئەرزەڕۆم - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شاری ئەرزەڕۆم، ٢٢ گومانلێکراو دەستگیرکران کە بەرپرسێکی باڵای رێکخراوەکەیان لەنێودایە.
دوای ئەوەی داواکاری کۆماری ئەرزەڕۆم بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٢٢ گومانلێکراو دەرکرد بە تۆمەتی پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ئەنجامدانی چالاکی، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری شارەکە ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا و ٢٢ گومانلێکراویان دەستگیر کرد.
لە میانی گەڕان و پشکنینەکان لە ناونیشانەکاندا، دوو دەمانچەی بێ مۆڵەت، دوو تفەنگی بێ مۆڵەت، ٨٦ فیشەکی دەمانچە و چەند کەلوپەلێکی تر دەستیان بەسەردا گیرا.
گومانلێکراوان دوای پشکنینی تەندروستی رەوانەی ئاسایش کران.