Yunus Okur,Ramal Abdullah Mahmood
01 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
ئەرزەڕۆم – AA
لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە شارۆچکەی عەزیزییە سەر بە پارێزگای ئەرزەڕۆم، ١٨ کەس برینداربوون.
لەسەر رێگای ئەرزەڕۆم-ئەرزنجان کە شەپۆلێکی چڕی بەفر بارین رووی تێکردووە، پاسێک کە هێشتا ناسنامەی شۆفێرەکەی نەزانراوە و تابلۆکەی ئێرانی-یە و بەرەو ئەرزنجان بەڕێکەوتبوو لە ناوچەی ئاشکالە-ئیسپیر سەر بە شارۆچکەی عەزیزییە لە رێگا دەرچوو و وەرگەڕاوە.
لە ئاکامدا، ١٨ کەس بریندار بوون.
یەکەکانی جەندرمە، ئافاد و تەندروستی زوو گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان گەیاندە نەخۆشخانەکان.