Emrah Yaşar
16 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
ئەسكیشههر - AA
ههڵاتوویهكی دۆسیه‌ی فه‌تۆ كه سزای زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه له ئەسكیشههر ده‌ستگیركرا.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆیان ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تبار سه‌ما ب. كه له لایه‌ن دادگای سزا قورسه‌كانی شاری كوتاهیاوه به‌تۆمه‌تی "هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار" بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه له شاری ئەسكیشههر خۆی حەشارداوە.
سه‌ما ب. كه سزای زیندانیی دوو ساڵ و مانگێكی بۆ ده‌ركراوه له‌و ماڵه‌ی خۆی تیادا حه‌شاردابوو ده‌ستگیركرا و دوای كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش ره‌وانه‌ی زیندان كرا.