Ramal Mahmood
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لە میانی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لەلایەن سوپای سووریای ئازاد و بە پشتیوانی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا، لە ئاکامی شەڕو پێکدادان سێ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ١١ سەربازی دیکەش بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
بەپێی راگەیەنراوێکی سوپای تورکیا لە ئاکامی شەڕو پێکدادانەکان لە دەورووبەری ئەلباب سێ سەربازی سوپای تورکیا گیانیان لەدەستدا و ١١ سەربازی دیکەش بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە، سەربازە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان و ئەو سەربازەیش کە بەسەختی بریندار بووە ژیانی لە مەترسیدایە.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە سەربازییەکان ئەو دەنگۆیانەیان بەدرۆ خستەوە کە ئاماژە بەوە دەکەن تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانە مەیدانییەکان و رایانگەیاند کە سوپای تورکیا نەخۆشخانەی مەیدانی نییە لە دەورووبەری ئەلباب.
پێکدادانەکان بەچڕی لەدەورووبەری نەخۆشخانەی شارەکە بەردەوامن کە تیرۆریستانی داعش وەک پەناگە و جبەخانە بەکاری دەهێنن. شایانی باسە نەخۆشخانەکە بەتوندی لەلایەن داعشەوە دەپارێزرێت و ئەم نەخۆشخانەیە دەکەوێتە قەدپاڵی گردێک کە بەسەر ئەلبابدا زاڵە.