İsmail Şen
17 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2020
ئەلعەزیز - AA
بەهۆی شەڕی چەکدارییەوە لە شاری ئەلعەزیز، پێنج کەس برینداربوون.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، بەهۆی دەنگەدەنگ لەناو هۆڵێکی یاری کۆمپیوتەرییەوە کە لە خوارەوەی بینایەکی نیشتەجێبووندا بووە لە شەقامی تاهیر شاشماز، دەمەقاڵێ لەنێوان کاربەڕێکەرانی هۆڵەکە و دانیشتوانی بیناکە دروست بووە.
لە ئاکامی گەورەبوونی دەمەقاڵێکە شەڕ لەنێوان هەردوولادا دروستبووە کە چەکیشی تیادا بەکارهێنراوە، بەو هۆیەشەوە پێنج کەس برینداربوون.
لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی لایەنی بەرپرس، تیمەکانی پۆلیس و تەندروستیی رەوانەی شوێنەکە کران و برینداران لەلایەن تیمی تەندروستییەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.
هاوکات تیمەکانی پۆلیس هەشت کەسیان دەستگیر کرد.