Abdullah Shukur
16 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئەریک پاھۆن رایگەیاند کە کە لەبارەی "ھێزی پاراستنی سنووری سووریا" لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگەن و لەسەر ئەو پرسەش لەگەڵ تورکیا گفتوگۆیان کردووە.
پاھۆن بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە "لەبارەی ھێزەکانی پاراستنی سنوور کە ئێستا راھێنانیان پێ دەکرێت، لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگەین و پەیوەندی نزیک و رێکخراومان ھەیە لەگەڵ تورکیا وەک وڵاتێکی ھاوپەیمانی ناتۆ".
لەبارەی ئەوەی کە ئایا ھیچ گفتوگەیەک لەبارەی "ھێزی پاراستنی سنوور" کە لە چەکدارانی سوپای سووریا دیموکرات پێکدێت (کە زۆربەیان لە ئەندامانی پەیەدە/پەکەکە پێکدێن) گوتی: "بەرپرسانی حکوومەتی ئەمریکا و تورکیا بەردەوامن لە باسکردنی ئەم بابەتە".
پاھۆن باسی لە وردەکاری گفتوگۆییەکان نەکرد.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئەریک پاھۆن ئەوەشی راگەیاند کە بابەتەکە لە رۆژەڤی پنتاگۆندایە.