Mümin Altaş
07 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتوون ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشوازی لە شاندی دەم پارتی دەکات.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئاڵتوون ڕایگەیاند: "سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٥:٠٠، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، پێشوازی دەکەت لە بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، پەروین بوڵدان و شاندی یاوەری. لە دیدارەکەدا تاوتوێی ئەو کارانە دەکرێت کە بەڕێوەدەچن بۆ گەشتین بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر".