İsmet Karakaş
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، حەوت گومانلێکراو دەستگیرکران.
نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆر سەربە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی دوو لێکۆڵینەوەی جیا لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ حەوت گومانلێکراو دەرکراوە.
لە راگەیەندراوکەدا باس لەوەش کراوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا تەواوی گومانلێکراوەکان دەستگیرکراون.