Orhan Onur Gemici
29 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2021
ئیدلب - AA
تورکیا کە بێ هەڵوێست نییە بەرامبەر ئەو سووریانەی لە دەست هێرشەکانی رژێمی ئەسەد هەڵاتوون و لە ژێر خێمەدا ژیان بەسەردەبەن، بەو خانووانەی لە خشت و بلۆک بۆی دروست کردوون هاوکاریان دەکات لە دۆخێکی گەرمتردا بژین.
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی هێزەکانی رژێمی ئەسەد تا یەکی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ کردیانە سەر ناوچەی کەمکردنەوەی گرژیی ئیدلب، لە باشووری ئیدلب و خۆرئاوای حەلەبەوە کۆچێکی چڕ بەرەو ناوەند و باکووری شارەکە، ناوچەی کەمپەکانی ئەتمە، خاڵەکانی نزیک لە سنووری تورکیا، ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون و قەڵغانی فورات دەستیپێکرد.
ئەو سووریانەی لە دەست هێرشەکان هەڵاتن روویان کردە ناوەندی ئیدلب و ناوچەی گوندەوارەکان کە پێش هێرشەکە ژمارەی دانیشتوانیان ١،٥ ملیۆن کەس بوو، بەڵام بەهۆی ئەو کۆچەی لە ماوەی جەنگی ناوخۆ سەریهەڵدایەوە ژمارەی دانیشتوانی بەرزبووەوە بۆ سێ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار کەس.
ئاوارەکان کە تەنیا کەلوپەلێکی کەمیان لەگەڵ خۆیان بردبوو کاتێ دەربەدەربوون، تورکیا وەک هەمیشە دەستی هاوکاری بۆ درێژکردن.
تورکیا کە لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا میوانداری نزیکەی سێ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار ئاوارەی سووری دەکات، لە سەری ساڵەوە دەستی بە کەمپینی دروستکردنی خانوو لە خشت و بلۆک دروستکراوی بۆ ئەو ئاوارە سووریانە دەستپێکردووە کە لە ناو سنوورەکانی وڵاتەکەیاندا لە ژێر خێمەدا ژیان بەسەر دەبەن.
بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و دۆخی بەپەلەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا (ئافاد)، چەند رێکخراوێکی هاوکاری و مانگی سووری تورکی، لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، دەستیان بە کەمپینی ''پێکەوەین، لە پاڵ ئیدلبداین''یان دەستپێکرد و بەڵێنی دروستکردنی خانووی لە خشت و بلۆک دروستکراویان بە ئاوارەکان دا و، تا ئێستا یەک ملیار لیرە بەخشین کۆکراوەتەوە و، لە ناوچەکانی مەشهەد روهین و دەر حەسەن خانوو بۆ ئاوارەکان بنیاتنراوە.