ھەکاری
گوندی (تەکەلی) لە سنووری پارێزگای هەکاری، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەکەی، یەکەم گوندە لە تورکیا و ناوچە کوردییەکان کە بەربانگ دەکەنەوە و رۆژوو دەشکێنن.
دانیشتووانی گوند، سەعاتێک و ٢٠ خولەک پێش هەموو شوێنێکی ناوچە کوردییەکان و تەنانەت تورکیاش، رۆژوو دەشکێنن.
نەریتی ئاواییەکە وایە، یەکەم بەربانگی رەمەزان، گشتیان لەسەر سفرەیەک کۆ دەبنەوە و نان دەخۆن.
هەر یەکەم پارشێویش پێکەوە نان دەخۆن.
رەمەزان ئۆزتاک مەلای گوندی تەکەلی لەو بارەیەوە دەڵێ: ھەموو ساڵێ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، گشت دانیشتووانی ئاوایی پێکەوە بەربانگ دەکەین، ئەمە بۆتە نەریتمان. لە نێوا گوند ئاشتی و تەباییەکی زۆر هەیە، رەمەزان ئەو ئاشتی و پێکەوە ژیانە بەهێزتر دەکا.
ئۆزتاک گوتیشی : "خەڵکی ئێمە سوپاسگوزاری خوای گەورە دەکا، کە دوو رەمەزانە لە ناوچەکەمان شەڕ و خوێنڕشتن نەماوە و لە سای پرۆسەی ئاشتی، وا ساڵانی خۆشگوزەرانی دوور لە شەڕ بەڕێ دەکەین."