ھەکاری
پارێزگاری ھەکاری رایگەیاند لە گوندی ئوزومجو، کاتێ ھێزەکانی جەندرمە رێگایان کونترۆڵدەکرد، داوایان لە شوفێری ئوتۆمبێلێک کردووە تا راوەستێ، بەڵام شۆفێرەکە رانەوەستا و ھێزەکانی جەندەرمە تەقەیان لێکردووەو لەئاکامدا دوو کەس کوژران.
بە پێی راگەیەنراوی پارێزگاری ھەکاری، ھێزەکانی جەندرمە شەوی چوارشەممە لەسەر رێگای نێوان ھەکاری - چەلێ، خاڵی پشکنینیان داناوە. لە کاتی کۆنترۆڵکردنی رێگادا جەندرمە داوای لە شۆفێری ئوتۆمبێلێک کردووە تا راوەستێ، بەڵام شۆفێر گوێی بە داواکاریی جەندرمە نەداوە، بۆیە ھێزەکانی جەندرمە تەقەیان لێکردووە، لەئاکامدا ئەفسەرێک و کەسێکی مەدەنی کوژران.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە ئەو دوو کەسە بە ناوەکانی ئەرھان یوردور تەمەن ٤١ ساڵ ئەفسەری سوپا، ھەروەھا یوجەل ئەرتوش ٣٢ ساڵان پیاوێکی مەدەنی بووە.