ھەکاری
بە ھۆی شەپۆلی سەرماو سۆڵە، چەندین رووبار لە ناوچەی ھەکاری بەستوویانە و منداڵان لە سەر رووبارە بەستووەکان یاریی دەکەن.
پلەی گەرما لە ناوچەی ھەکاری بۆ ٢٥ پلەی ژێر سفر دابەزیوە. بۆیە رۆژانی رابردوو چەندین رووبار، گۆل و ئاوەڕۆ لە ناوچەکە بەستوویانە.
رووباری دۆڵی گەڤەر یەک لەو رووبارانەیە بەھۆی سەرماوە بەستوویەتی و بووەتە شوێنی یاریی منداڵانی ناوچەکە.
منداڵانی ناوچەکە بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش لە پشووی سەری ساڵدا، لە سەر ئەو رووبارە بەستووەدا یاریی خلیسکانێ و چەندین یاریی دیکە دەکەن.