Muhammet Ali Kemal
12 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2016
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئاماژەی بەوەکرد ئەوانەی هێرشە تیرۆریستییەکان ئەنجامدەدەن، ئامانجیان لەناوبردنی خۆشگوزەرانی، یەکێتیی، پێکەوەژیان و برایەتییە و هەموو رێگەیەک بۆ ئەو مەبەستە دەگرنە بەر و گوتی: ''ئەمە ئێمە و ئێوە و هەموومان دەزانین. رێوشوێنەکانمان لەبەرزترین ئاستدایە. هەموو کارێکی پێویست بۆ ئەوەی ئەو پەندەی کە دەبێت بیاندرێتێ دەگرینەبەر''.
سولەیمان سۆیڵو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هێزە تایبەتەکانی لە بایرامپاشا کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو شوێنە بووەتە پرسەخانە بەهۆی تەقینەوەکانی ئەم دواییەی ئیستانبوڵەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند ئەم رەوشت نزمانەی هێرشە تیرۆریستییەکان ئەنجامدەدەن، ئامانجیان لەناوبردنی خۆشگوزەرانی، یەکێتیی، پێکەوەژیان و برایەتییە و هەموو رێگەیەک بۆ ئەو مەبەستە دەگرنە بەر و گوتی: ''ئەمە ئێمە و ئێوە و هەموومان دەزانین. رێوشوێنەکانمان لەبەرزترین ئاستدایە. هەموو کارێکی پێویست بۆ ئەوەی ئەو پەندەی کە دەبێت بیاندرێتێ دەگرینەبەر''.
گوتیشی: ''با هیچ کەسێک خەمی نەبێت، خوێنی ئەم هاوڕێیانەمان بەفیڕۆ ناڕوات. هەرکەسێک پشتیوانیان بووبێت، لەدەرەوە یان لەناوەوەی وڵات، بەبێ ئەوەی بەزەییمان پێیاندا بێتەوە، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەین. با هیچ کەس لەو بارەیەشەوە بەگومان نەبێت''.
وەزیری ناوخۆی تورکیا راشیگەیاند: ''دەمەوێت ئەوە بزانن کەهیچ یەکێک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک کەجەکە، پەکەکە، دەهەکەپە/جە، فەتۆ و داعش، ناتوانن لەم وڵاتەدا سەربکەون''.