Serdar Adıyaman
25 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2021
به‌دلیس – AA
گوندنشینان به زه‌حمه‌تییه‌كی زۆره‌وه سه‌رقاڵی راوكردنی ماسیین له ده‌ریاچه‌ی نازیك كه ٣٠ كیلۆمه‌تر له شاری به‌دلیس-ه‌وه دووره.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رماوسۆڵه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، توێژی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی نازیك به‌ستوویه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته رێگر له‌وه‌ی گوندنشینان سارد بكاته‌وه له راوکردنی ماسی.
گوندنشینان دوای شكاندنی توێژی به‌ستووی سه‌ر ده‌ریاچه‌كه، دا‌و داده‌نێنه‌وه بۆ ماسییه‌كان. به‌شێك له‌و ماسییانه‌ی راویان ده‌كه‌ن بۆ خۆیانیان هه‌ڵده‌گرن و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشیان ده‌فرۆشن.
عومه‌ر ئایاز كه نیشتەجێی گوندی دیلبورنوویه و به‌و كاره‌وه سه‌رقاڵه، گوتی: "بژێوی ژیانی ئێمه له‌سه‌ر راوکردنی ماسییه. به به‌راورد به ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵ ماسی كه‌متره".