Yusuf Aydın Deniz
24 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول رایگه‌یاند: "فه‌له‌سه‌فه‌ی بنه‌ڕه‌تی و درووشمی ستراتیژیی چاكسازیی دادوه‌ریی بریتییه له 'ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ی متمانه ده‌به‌خشێت'. له‌ژێر ئه‌م چه‌تره‌دا كاره‌كانمان ئه‌نجامداوه".
عه‌بدولحه‌مید گول له‌میانی خوانێكی به‌ربانگدا كه له مۆزه‌خانه‌ی گرتووخانه‌ی ئوڵوجانلار له ئه‌نقه‌ره سازكرابوو، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
گول رایگه‌یاند: "فه‌له‌سه‌فه‌ی بنه‌ڕه‌تی و درووشمی ستراتیژیی چاكسازیی دادوه‌ریی بریتییه له 'ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ی متمانه ده‌به‌خشێت'. له‌ژێر ئه‌م چه‌تره‌دا كاره‌كانمان ئه‌نجامداوه".
گوتیشی: "چاکسازییەکە نه‌خشه‌ڕێگایه‌كه بۆ ئازادی زیاتر، فراوانتربوونی دیموكراتی و زیاتر پاراستنی ماف و ئازادییه‌كان له توركیا".
وه‌زیری دادی توركیا رایگه‌یاند: "لەچوارچێوەی یاسای بەرەنگاریی تیرۆردا، کار دەکەین لەسەر چەند گۆڕانکارییەکی یاسایی بەبێ ئەوەی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زیانی بەر بکەوێت".
لەبارەی دیداری سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی، عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانیشی، گوتی: "ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌وه نییه. هیچیش په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵه‌وه نییه".