Salim Taş
10 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2025
هاتای – AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە قەزای یایڵەداغ لە پارێزگای هاتای ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر ٠٧:٠٨ خولەک، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پلە بەپێوەری ڕێختەر قەزای یایڵەداغی هەژاندووە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٣،٣ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
لەو بارەیەوە پارێزگاری هاتای لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە بەپێی ئامارە بەراییەکان هیچ دۆخێکی نەخوازراو بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دروست نەبووە.