Ayşe Şensoy Boztepe
15 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری میلـلی توركیا (میت)، ئه‌مشه‌و له‌چوارچێوه‌ی رۆژی یه‌كێتیی میلـلی و دیموكراسی 15ی ته‌مووزدا، چالاكییه‌كی تایبه‌تی یادكردنه‌وه و رێز رێكده‌خات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، چالاكی یادكردنه‌وه و رێزی 15ی تهمووز كه له باره‌گای میت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ساتی یه‌كه‌م ته‌قه له كه‌مپه‌كه كاتژمێر 22:38 خولهك، به وه‌ستانی رێز ده‌ستپێده‌كات.
له‌و چالاكيیهدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی میت-ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوای مارشی سه‌ربه‌خۆیی سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.