Kosar OSMAN
09 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2015
سەرۆکایەتیی سوپاسالاری تورکیا رایگەیاند کە دوێنێ چەند کەمپێکی پەکەکەیان لە هەرێمی کوردستان لە رێی F-16ەوە بۆردومان کردووە. بەپێی راگەیەنراوەکە کەمپی پەکەکە لە ناوچەکانی ئاوەشین، بازیان، قەندیل، زاپ و خواکوڕک بۆردومان کراون.
هەروەها ئاماژە کراوە دوێنێ شەو سەعات 10:00 تا 10:50 فڕۆکەکانی جەنگیی تورکیا بۆردومانی ئەو کەمپانەیان کردووە.
جێی باسە سەرۆکایەتیی سوپاسالار ئاماژەی کردووە کە ئەو چەند شوێنە کرابوونە ئامانج و بۆردومانەکە پلانی بۆ داڕێژرابوو.